تورکیا: شەڕی ئێمە لە گەڵ پەکەکە نییە، لە گەڵ ئەمریکایە

(0) / / ئەورووپا / ئەمریکا تورکیا داعش


Apr 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم، ڕوبەڕوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووەتەوە.
سولێمان سۆیلۆ جارێکی دیکەی ئەمریکای بە هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی تیرۆریستی لە نزیک سنورەکانی تورکیا تۆمەتبار کرد.
ناوبراو وتی کە ئەنکەرە شەڕی دژ بە پەکەکە، داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە دەکات.
وەزیری ناوخۆی تورکیا وتی: بەڵام لە ڕاستیدا شەڕی ئێمە لە گەڵ پەکەکە نییە، لە گەڵ ئەمریکایە، ئایا ئێمە ئەوەندە سادەین کە ئەمە نەزانین؟ ئەمریکا دەیەوێت لە نزیک سنورەکانی ئێمە حکومەتێکی تیرۆریستی پێک بێنێت./.