وەزیری نەوتی عێراق زانیارییەک لە سەر نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / بەغدا عێراق


Apr 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەکانی دەرەوە دەست پێدەکاتەوە.
حەیان عەبدولغەنی ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکرد کە حکومەتی ناوەندی گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو وتی کە کۆمپانیای سۆمۆ کە ئێستا ئەرکی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆیە، سەرقاڵی ئەنجامدانی گرێبەستی نوێیە لە گەڵ ئەو کۆمپانیانەی ئامادەن نەوتی هەرێم بکڕن.
ڕۆژی 4 ی نیسان ی 2023 هەولێر و بەغدا لە سەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە گەیشتنە ڕێکەوتن./.