سەرۆک کۆماری عێراق لە تارانە

(0) / / ئاسیا / سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لەتیف ڕەشید عێراق سەید ئێحسان خاندووزی ئێران


Apr 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەری شاندێک گەیشتە تاران و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مێهرئاباد لە لایەن سەید ئێحسان خاندووزی وەزیری ئابوری و دارایی ئێران پێشوازیی لێکرا.
هەروەها شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراقیش لە لایەن ئەنیسە خزعەلی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان پێشوازیی لێکرا.
دواتر سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بە فەرمی لە کۆشکی سەعدئاباد پێشوازیی لە هاوتا عێراقییەکەی کرد./.