عێراق داوای گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەکات

(0) / / ئاسیا / ئەحمەد سەحاف سوریا


Apr 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی سەبارەت بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی کردەوە.
ئەحمەد سەحاف بە ئاماژە بە کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکەی ڕۆژی دووشەممەی ئەردن کە بڕیارە سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بەڕێوە بچێت، وتی کە هەڵوێستی بەغدا لە سەر ئەم پرسە وەک خۆی ماوەتەوە.
ناوبراو وتی کە سوریا دەبێت لە چوارچێوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بگەڕێتەوە بۆ کۆمکاری عەرەبی و کورسی خۆی بە دەست بێنێتەوە.
بڕیارە سبەی یەکی ئایاری 2023 کۆبوونەوەیەکی پێنج قۆڵی بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئەردەن، سعوودیە، میسر، عێراق و سوریا بەڕێوە بچێت.
کۆبوونەوەکەش لە پایتەختی ئەردەن بەڕێوە دەچێت./.