پوتین باڵیۆزی ڕووسیای لە عێراق لە پۆستەکەی دوورخستەوە

(0) / / ئاسیا / ڤلادیمیر پوتین


Apr 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ڕووسیا باڵیۆزی نوێ وڵاتەکەیی لە عێراق دەستنیشان کرد.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە 8 ی نیسان بە فەرمی مەکسیم مەکسیمۆف باڵیۆزی وڵاتەکەیی لە عێراق لە پۆستەکەی دوورخستەوە و جێگرەوەکەشی دەستنیشان کرد.

مەکسیمۆف باڵیۆزی ڕووسیا و نێردەی تایبەتی ئەو وڵاتە لە عێراق بووە کە ئێستا شوێنەکەی خۆیی داوەتە کەسێک بە ناوی ئیلبرۆس کوتراچۆف.

کوتراچۆف پێشتر جێگری باڵیۆزی ڕووسیا لە سوریا بووە./.