ئەگەری هەڵهاتنی 800 هەزار کەس لە سودان لە ئارادایە

(0) / / ئەفریقیا / سودان


May 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆمیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئەگەری هەڵهاتنی 800 هەزار سودانی بۆ وڵاتانی دراوسێ لە ئارادایە.
فیلیپیۆ گراندی کۆمیسێری باڵای کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە کە ئەگەر توندووتیژییەکانی سودان ڕانەگیرێت، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو وڵاتە بەرەو وڵاتانی دراوسێ هەڵدێن.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی داوە کە سودان بەرەو کارەساتێکی گەورە دەڕوات و کەرتی تەندرووستی لەو وڵاتەدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تووشی کێشەی زیاتر دەبێت./.