قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


May 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشدارییدا کە کێشە ناوخۆییەکان پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز دەکات.
قوباد تاڵەبانی لە میانەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ باربارا لیڤ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێی دوایین دۆخی ناوخۆیی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای کرد.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی: کێشە ناوخۆییەکان مەترسیی بۆ سەر پێگەی هەرێم درووست کردووە و پێویستە هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان بدەن و نابێت ململانێ سیاسی و حیزبییەکان بگاتە ئاستی بەزاندنی هێڵە سورە نیشتمانییەکان بە تایبەت لاوازکردنی پێگەی هەرێم لە ئاستی عێراق.
قوباد تاڵەبانی وتی کە پێشوازی لە هەموو جۆرە دەستپێشخەرییەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئامادەین لە پێناو چارەسەرکردنی هەموو ئەو خاڵانەی مایەی ناکۆکین لێژنەی هاوبەش بە نوێنەرایەتی هاوپەیمانان پێک بێنین./.