وڵاتانی عەرەبی لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی کۆدەبنەوە

(0) / / ئاسیا / بەشار ئەسەد سوریا


May 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی ڕۆژی یەک شەممە لە سعوودیە کۆدەبنەوە تا لە سەر گەڕانەوەی سوریا بڕیار بدەن.
سەرچاوەیەکی باڵا بە کەناڵی سی ئێن ئێن ی ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری ڕەزامەندی لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە بەشار ئەسەد سەرپەرشتی شاندەکەی سوریا لە کۆبوونەوەی دواتری کۆمکاری عەرەبی لە 19 ی ئایار بکات.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە زۆربەی ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی ڕەزامەندییان لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆبوونەوەی 19 ی ئایار دەربڕیوە.
وەزیری دەرەوەی میسریش ڕایگەیاندووە کە وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی لە کۆبوونەوەی نائاسایی یەک شەممەی داهاتوو لە ڕیاز پرسی گەڕانەوەی سوریا تاوتوێ دەکەن./.