ئەردۆغان توڕەیە

(0) / / ئەورووپا / ئەردۆغان تورکیا


May 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا توڕەبوونی خۆیی لە گۆڤاری ئیکۆنۆمیست نەشاردەوە و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی موڵەتی ئەوە نادات سیاسەتی ناوخۆیی لە شوێنی دیکەوە بۆ دیاری بکرێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی هەینی 5 ی ئایاری 2023 لە سەر وێنەیەکی گۆڤاری ئیکۆنۆمیست هاتە دەنگ.
ناوبراو وتی کە تورکیا موڵەتی ئەوە نادات سیاسەتی ناوخۆیی لە ڕێگای گۆڤارە نێودەوڵەتییەکانەوە بەڕێوە ببرێت.
گۆڤاری ئیکۆنۆمیست لە دوایین ژمارەی خۆیدا بابەتێکی بە ناونیشانی " گرنگترین ڕووداوەکانی هەڵبژاردن لە ساڵی 2023 " بڵاو کردووەتەوە و تێیدا سەرۆک کۆماری تورکیای بە دیکتاتۆر ناو بردووە.
ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە تورکیا لەم ساڵانەدا چ لە مەیدانەکاندا و چ لە سەر مێزی دانوستان، دەسکەوتی زۆری بە دەست هێناوە./.