کۆمکاری عەرەبی بڕیار لە سەر گەڕانەوەی سوریا دەدات

(0) / / ئەفریقیا / سوریا


May 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە ڕۆژی یەک شەممە وەزیرانی دەرەوەی سەبارەت بە گەڕانەوەی سوریا بڕیار دەدەن.
جەمال ڕۆشدی وتەبێژی کۆمکاری عەرەبی ڕۆژی شەممە وتی کە لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ئەم یەکێتییە بڕیار لە سەر گەڕانەوەی سوریا دەدرێت.
ناوبراو بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاند کە سەرجەم ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی لەم بڕیارەدا بەشدارییان دەبێت.
بڕیارە لە کۆبوونەوەی یەک شەممەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە سەبارەت بە گەڕانەوەی سوریا و بەشداریی لە کۆبوونەوەی لوتکەی 19 ی ئایاری ڕیاز بڕیار بدرێت./.