دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژەکەی هیشام هاشمی دەرکرد

(0) / / ئاسیا / هیشام هاشمی بەغدا


May 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
دادگای تاوانەکانی ڕەسافەی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژەکەی هیشام هاشمی شارەزا و شرۆڤەکاری کاروباری ئەمنی دەکرد.
بە پێی ڕاگەێندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، دادگای تاوانەکانی ڕەسافە سزای لەسێدارەدانی بە سەر بکوژەکەی هیشام هاشمیدا سەپاند.
دادگاییکردنی بکوژەکەی هاشمی چەندین جار دواخرابوو.
سێ کەسی چەکدار لە 6 ی تەمموزی 2020 لە شاری بەغدا و لە بەردەم ماڵەکەیدا هیشام هاشمییان تیرۆر کرد.
بە پێی ئەو دانپێدادانەی کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق بڵاو کرایەوە، بکوژەکە ناوی ئەحمەد کەنانییە و ئەندامی پۆلیسی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بووە./.