سوریا کورسییەکەیی لە کۆمکاری عەرەبی وەرگرتەوە

(0) / / ئاسیا / میسر عێراق سوریا


May 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە ڕەزامەندی لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کورسییەکەی لە کۆمکاری عەرەبی دراوە.
ئەحمەد سەحاف ڕایگەیاند کە سوریا بە ڕەزامەندی وڵاتانی عەرەبی بۆ کۆمکاری عەرەبی گەڕاوەتەوە.
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ئەمڕۆ یەک شەممە لە قاهیرە بە ئامانجی تاوتوێکردنی گەڕانەوەی سوریا بۆ کورسییەکەی لە کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەچوو.
هاوکات جەمال ڕۆشدی وتەبێژی کۆمکاری عەرەبی هەواڵی گەڕانەوەی سوریای پشتڕاست کردووەتەوە.
هاوپەیوەند بەم دۆسیەوە، ساح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاندووە کە قەیرانی چەندین ساڵەی سوریا ئەوەی سەلماندووە کە ڕێگاچارەی سەربازیی نییە و ڕێگاچارەی سیاسی کاریگەریی دەبێت و پێویستە هەموو جۆرەکانی تیرۆریزم لە سوریا بنبڕ بکرێت./.