سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق سەردانی ئێران دەکات

(0) / / ئاسیا / عێراق ئێران


May 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە سەردانێکی دوو ڕۆژە بگاتە ئێران و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆببێتەوە.
کازم غەریب ئابادی جێگری سەرۆکی دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاندووە کە فایەق زەیدان لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی دەزگای دادی ئەم وڵاتە سبەی سێ شەممە بە سەردانێکی دوو ڕۆژە دەگاتە تاران.
غەریب ئابادی ڕایگەیاندووە کە ئەم سەردانە بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا بە تایبەت لە ڕووی دادوەرییەوە دەکرێت و دوو یادداشتی لێک تێگەیشتنی هاوکاریش لە نێوان هەر دوو وڵات واژۆ دەکرێت./.