وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سوریا، ڕووسیا و تورکیا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە

(0) / / ئاسیا / ناسر کەنعانی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


May 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سوریا، ڕووسیا و تورکیا سبەی چوارشەممە 10 ی ئایاری 2023 لە شاری مۆسکۆ بەرێوە دەچێت.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوە دەچێت.
ئەمە سێهەم جارە کە مۆسکۆ لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا میواندارێتی کۆبوونەوەکانی تایبەت بە سوریا دەکات. دوایین کۆبوونەوەش، کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ئەم چوار وڵاتە بووە.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە تاران هیوادارە کۆبوونەوەکەی مۆسکۆ بگاتە پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و ناکۆکییەکانی سوریا و تورکیاش چارەسەر بکات./.