سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان دەستبەسەر کرا
(0) /
پۆلیسی پاکستان ئەمڕۆ سێ شەممە بە تۆمەتی گەندەڵی عمرانخان سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتەی دەستبەسەر کرد.
پارتی " تەحریک ئنساف " کە عمرانخان سەرۆکایەتی دەکات، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە کە تێیدا جەماوەڕێکی زۆر لە گەڵ هێزە ئەمنییەکان بە دوای ئۆتۆمبێلێکدا دەڕۆن کە لە دەرەوەی دادگا چاوەڕوانی عمرانخان دەکات.
پارێزەرەکی عمرانخان لە تویتەر ڕایگەیاندووە کە ناوبراو بە سەختی بریندار کراوە و ئەشکەنجە دراوە.
عمرانخان حەوتەمین سەرۆک وەزیرانی پاکستانە کە دەستبەسەر دەکرێت. پاکستان لە ساڵی 1960 تا بە ئەمڕۆ زۆرترین ئاماری دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی هەیە کە باڵاترین پۆستی حکومەتیان هەبووە./.
تێبينيێك بنێرە: