میسر هەڵوێستێکی نوێی لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ڕاگەیاند

(0) / / ئەفریقیا / میسر سامح شوکری


May 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بە واتای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد نییە.
سامح شوکری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بە واتای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەو وڵاتە یان بەرزکردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتی وڵاتانی عەرەبی لە دیمەشق نییە و تەنیا هەنگاوێکی سەرەتایی لە پێناو لێک تێگەیشتن و دابینکردنی متمانەیە.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا لە سەر بڕیارەکەی کۆمکاری عەرەبی وتی کە هەر وڵاتێک بە پێی ئیرادە و بەرژەوەندییەکانی خۆی بڕیار دەدات بەڵام ئەمە بابەتێکی عەرەبییە و دەبێت هەوڵی چارەسەرکردنی بدەین.
شوکری وتی کە ئێمە لە ڕێڕەوێکی درووستداین و بەم بڕیارە هەوڵی ئەوەمان داوە متمانەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا دابین بکەین.
وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند کە هەنگاوەکانی سوریا لە بەرامبەر بڕیاری گەڕانەوەی بۆ کۆمکاری عەرەبی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و ڕێژەی بەرەوپێشچوونەکانیش ڕادەگەێندرێت.
ناوبراو سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەمە مەرجدارکردنی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبییە یان نە، وتی کە ئەمانە مەرج نییە بەڵکوو پەیوەندی بە هەڵسووکەوتی حکومەتی سوریاوە هەیە بەرامبەر بە هەوڵی وڵاتانی عەرەبی و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان./.