ئەردۆغان: ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەگرم

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


May 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 14 ی ئایار دەگرێت و لە ئەگەری شکست واز لە دەسەڵات دێنێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە ئێمە هەموومان بە پێی میکانیزمەکانی دیمۆکراسی دەگەینە دەسەڵات لە تورکیا، ئەگەر گەلی ئێمە شێوازێکی دیکە هەڵبژێرێت منیش هەمان شێوە بەکار دەهێنم کە دیمۆکراسی دەخوازێت، ڕێگایەکی دیکەش نییە.
ناوبراو وتی کە من و پارتی داد و گەشەپێدان ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەگرین، ئەنجامەکەش هەرچی بێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە ئەگەر ئۆپۆزسیۆن گرنگی بە پاک و بێگەردیی هەڵبژاردنەکان دەدات، دەبێت لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان چاودێری بکات و ڕێز لە دەستەبەرکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانیش بگرێت./.