سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چی ڕوو دەدات؟

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی قوباد تاڵەبانی


May 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
سبەی یەک شەممە 14 ی ئایاری 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم دەبێت و بڕیارە دەنگ لە سەر ڕەشنووسی ڕێکەوتنی نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بدرێت.
بڕیارە لە سەر وردەکاری ڕێکەوتنەکە لە ئەنجومەنی وەزیران وتووێژ بکرێت و پاشان بخرێتە دەنگدانەوە.
ناوەڕۆکی ڕەشنووسەکە لە سەر سێ تەوەری دارایی، ئەمنی و گۆڕانکارییە وزارییەکانە و لە لایەن هەر دوو تیمی یەکێتی و پارتی لە حکومەت ئامادە کراوە./.