مەسرور بارزانی چی لە سەر گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی دەڵێت؟
(0) /
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی گەڕانەوەی جێگرەکەی و تیمی وزاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە کە " خۆشحاڵی خۆمان بە گەڕانەوەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی وزاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەربڕی ".
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها ڕایگەیاندووە کە " پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێشخەری و پەیامەکەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی دووپات دەکەینەوە و جەخت لە سەر هاوهەڵوێستی و یەکگرتوویی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە لە پێناو داکۆکیکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان "./.
تێبينيێك بنێرە: