جێگرەکەی کڵیچدار ئۆغلۆ دەستی لە کار کێشایەوە

(0) / / ئەورووپا / تورکیا کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ


May 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا و وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ڕەخنەکان، جێگری پارتی گەلی کۆماری بە سەرۆکایەتی کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ دەستی لە کار کێشایەوە.
Onursal Adiguzel نامەی دەست لە کار کێشانەوەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردەوە کە پێدەچێت یەکەم کاردانەوە لە بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بێت.
لە نامەی دەست لە کار کێشانەوەی ناوبراودا هاتووە: " من ئەرکەکانی خۆم لە پارتی گەلی کۆماری بە هۆی ئەم کەشە نەرێنییەوە بە جێ دێڵم، ئەو پارتەی کە وەک جێگری سەرۆک و هەروەها بەرپرسی بەشی تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان چالاکیم دەکرد، ئەویش لە کاتێکدا کە لە کاتی هەڵبژاردنەکان و شەوی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بە باشترین شێواز ئیشمان کردووە و کێشەیەکمان لە ئەنجامدانی ئیش و کارەکاندا نەبووە "./.