ئەفریقای باشور دەکەوێتە نێوان پوتین و زیلینسکی

(0) / / ئەفریقیا / سیریل ڕامافوزا


May 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشور ڕایگەیاند کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ڤلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ڕەزامەندییان لە سەر دەستپێشخەری ئاشتی وڵاتانی ئەفریقی دەربڕیوە.
سیریل ڕامافوزا ڕایگەیاند کە بە نوێنەرایەتی لە وڵاتانی ئەفریقی لە گەڵ پوتین و زیلینسکی قسەی کردووە تا ڕەزامەندی ئەوان لە سەر دەستپێشخەری ئاشتی بە دەست بێنێت و ئەوانیش ڕەزامەندییان لە سەر ئەو پرۆژەیە دەربڕیوە.
سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشور ڕایگەیاند کە پرۆژەی ئەفریقی دەیەوێت کۆتایی بە شەڕی 15 مانگەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بێنێت.
ڕامافوزا ڕایگەیاندووە کە پوتین و زیلینسکی ئەوەیان پیشان داوە کە ئامادەی پێشوازی لە سەرکردەکانی ئەفریقان./.