لوبنان حوکمی دەستبەسەرکردنی سەرۆکی بانکی ناوەندیی وەرگرت

(0) / / ئاسیا / لوبنان


May 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسانی باڵای لوبنان ڕایانگەیاندووە کە حوکمی دەستبەسەرکردنی ڕیاز سەلامە سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەم وڵاتەیان لە لایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە وەرگرتووە.
وەزیری ناوخۆی لوبنان وەرگرتنی حوکمی دەستبەسەرکردنی ڕیاز سەلامەی پشتڕاست کردووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دادوەری فەرەنسیی بەرپرس لە دۆسیەی سەروەت و سامانەکانی ڕیاز سەلامە سەرۆکی بانکی ناوەندی لوبنان لە ئەورووپا، پاش بەشدارنەبوونی لە دانیشتنی تایبەتی دادگا ئەو حوکمەی دەرکردووە.
سەلامە بۆ دانیشتنی 16 ی ئایاری 2023 ی دادگا ئاگادار کرابووە./.