تایوان پەیامێکی تایبەت دەداتە چین

(0) / / ئاسیا / تایوان تسای ئینگ ڤی


May 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە گەرمەی ئاڵۆزییەکانی چین و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەر تایوان، تسای ئینگ ڤی سەرۆک کۆماری تایوان ڕایگەیاند کە شەڕ بژاردەی وڵاتەکەی نییە.
سەرۆک کۆماری تایوان لە نوێترین لێدواندا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی داوای پاراستنی دۆخی ئێستا و دوورکەوتنەوە لە شەڕ دەکات.
تسای ئینگ ڤی کە بەردەوام هەوڵی ڕاکێشانی پاڵپشتی وڵاتانی ڕۆژئاوای داوە و بە سەردانیکردنی بەرپرسانی ئەو وڵاتانە بۆ تایوان، دۆخی پەیوەندییەکانی لە گەڵ چین ئاڵۆزتر کردووە، ڕایگەیاندووە کە شەڕی دژ بە چین بژاردە نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دوورگەی تایوان دەیەوێت دۆخی ئێستا بە ئاشتی بەردەوام بێت.
لێدوانەکەی سەرۆکی تایوان لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی چین بەردەوام لە سەر ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و هەر هەوڵێکی بۆ جیابوونەوە بە توندی هۆشدارییان داوە./.