لاوڕۆڤ: بڕیارەکانی گرووپی 7 بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی چین و ڕووسیایە

(0) / / ئەورووپا / سرگێی لاوڕۆڤ ڕووسیا


May 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە بڕیارەکانی گرووپی 7 لە ژاپۆن بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی هەر دوو وڵاتی چین و ڕووسیا بووە.
سرگێی لاوڕۆڤ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسەتی دەرەوە و بەرگری ڕووسیا وتی کە سەرکردەی وڵاتانی جی 7 تەنیا بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی چین و ڕووسیا کۆبوونەتەوە.
ناوبراو وتی کە ڕووسیا چووەتە قۆناغی ڕوبەڕوبونەوەی بەرەی دوژمن کە لە ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوی ناتۆ پێک دێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئامانجی ئەو بەرەیەش ڕوون بووەتەوە و شکستی ڕووسیایە لە گۆڕەپانی شەڕی ئۆکراینا، ئەوان دەیانەوێت هەر وڵاتێکی سەربەخۆ وەک ڕکابەر بزانن و ململانێی بکەن.
لاوڕۆڤ وتی: لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کار لە سەر دابەشکردنی ڕووسیا دەکرێت و ئەوەیان نەشاردووەتەوە کە بوونی ڕووسیا وەک ناوەندێکی سەربەخۆ لە دژی ئامانجەکانی ئەوانە بۆ زاڵبوون بە سەر جیهاندا./.