مەسرور بارزانی چی لە سەر کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


May 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆیی لە سەر کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمان ڕاگەیاند.
مەسرور بارزانی وتی کە دەستخۆشی لە پەرلەمان دەکەین بۆ بڕیارەکەی و نابێت هیچ کێشەیەک ببێتە هۆی ئەوەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان دوا بخرێت.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ پەرلەمان بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی دەرکرد، دەستخۆشی لە پەرلەمان دەکەم، لە بەر ئەوەی کە لای دۆستەکانمان لە ناوخۆ و دەرەوە پرسیار درووست بووە کە ئایا خەڵکی کوردستان باوەڕی بە هەڵبژاردن و دیمۆکراسی هەیە یان نە، ئەگەر کێشەش هەبێت ئەو کێشەکە چارەسەر دەبێت، هیوادارم هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت./.