نەتەوە یەکگرتووەکان: شەڕ لە ساڵی 2022 بووە هۆکاری کوژرانی 43 هەزار کەس

(0) / / ئەمەریکا / ئەنتۆنیۆ گۆترش


May 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە ساڵی ڕابردوو 43 هەزار کەس بە هۆی شەڕی چەکدارییەوە لە جیهاندا گیانیان لە دەست داوە.
ئەنتۆنیۆ گۆترش لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی کە بە پێی ئامارەکان، لە ساڵی 2022 بە هۆی شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکانەوە 43 هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان گیانیان لە دەست داوە.
ناوبراو وتی کە لە سەدا 94 ی ئەو قوربانییانەش لە کەسانی سڤیل بوون.
ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: هەروەها کۆی گشتی ئەوانەی بە هۆی شەڕ و پێکدادان، توندووتیژی، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئازار و ئەشکەنجەدانەوە بە ناچار ئاوارە بوون، گەیشتووەتە 100 ملیۆن کەس.
ئەنتۆنیۆ گۆترش وتی کە لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 117 ملیۆن کەسیش بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە کەوتنە ژێر کاریگەرییەکانی برسێتی و نەبوونی خۆڕاکی پێویستەوە.
وتیشی کە بەردەوامی شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان پەرە بە نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا دەدات./.