پرۆژەی نیشتەجێبوونی تورکیا لە خاکی سوریا بۆ گەڕانەوەی پەنابەران دەستیپێکرد

(0) / / ئاسیا / تورکیا سوریا


May 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
هاوکات لە گەڵ هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەرانی سوریا بۆ وڵاتی خۆیان، تورکیا پرۆژەیەکی گەورەی نیشتەجێبوونی لە باکوری ئەو وڵاتە دەستپێکردووە.
شوێنی پرۆژەکە کەوتووەتە نزیک شاری غەندورە لە ناوچەی جەرابلۆس لە باکوری سوریا کە هاوسنورە لە گەڵ تورکیا.
سولێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە بەردی بناغەی پرۆژەکەی داناوە و ڕایگەیاندووە کە پەنابەرانی سوریا لە چوارچێوەی پلانی گەڕانەوەیان، لە سەر خواستی خۆیان و بە پاراستنی شکۆ و کەرامەتیان، لە ماڵەکانی خۆیاندا نیشتەجێ دەکرێن.
ناوبراو وتی کە ئەم پرۆژەیە 240 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە خۆ دەگرێت و هەوڵ دەدرێت لە ماوەی 3 ساڵدا کۆتایی بێت.
تورکیا کۆنتڕۆڵی چەند بەشێکی گرنگ و بەربڵاوی باکوری سوریای لە سنورەکانی خۆی کردووە./.