ترەمپ هەڵوێستێکی نوێی لە سەر سعوودیە ڕاگەیاند
(0) /
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا خۆیی بە عاشقی وڵاتی سعوودیە و خەڵکەکەی ناو برد.
دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە میانەی بەسەرکردنەوەی یارییەکانی پاڵەوانیەتی ئارامکۆ لە ویلایەتی فلۆریدا وتی کە " عاشقی سعوودیەم، سەرکردایەتی سعوودیە لە دۆستانی منن، ئەم وڵاتەم خۆش دەوێت و ئەوان گەلێکی گەورەن ".
لێدوانەکەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدن و دیمۆکراتەکان هێندە گەشەی نەبووە و بە پێچەوانەوە سعوودیە پەیوەندییەکان لە گەڵ چین و ڕووسیا وەک دوو ڕکابەری ئەمریکا بەهێزتر کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: