ئەعرەجی لە سلێمانییە

(0) / / كوردستان / عێراق قاسم ئەعرەجی


May 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەردانێک لە سلێمانییە.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕێکارە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئێران سەردانی سلێمانی کرد.
نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاندووە کە " لە ژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی سلێمانی کردووە ".
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئامانج لە سەردانەکەی ئەعرەجی تاوتوێکردنی ڕێکارەکانی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێرانە./.