هەرێم کەمال ئاغا: خیانەت خواردنی ماڵی گشتی و خەراپ بەکارهێنانی دۆسیەی نەوتە

(0) / / كوردستان / هەرێم کەمال ئاغا


May 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی کە تێبینیمان لە سەر یاسای بودجە هەیە بەڵام هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستوورییە و قەوارەیەکی سەربەخۆیە، یاسای بودجە کە بۆ ساڵێک یان چەند ساڵێکە و کاریگەری لە سەر پێگە دەستوورییەکەی نابێت.
هەرێم کەمال ئاغا وتی: کۆمەڵێک کاری نادادپەروەری وایکرد کە یەکێتی هەڵوێستی هەبێت و هیچ هەوڵێک بۆ لەتکردنی هەرێم لە ئارادا نییە، ناتەبایی هەرێم دەخاتە مەترسییەوە نەک شتی دیکە، هیچ یاسایەک ناتوانێت کاریگەری لە سەر پێگەی هەرێم درووست بکات.
ناوبراو وتی: مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی پێکەوە دانیشتوون و لە یەکتر نزیکبوونەوەیان قۆناغی باشی بڕیوە، ئەو بڕگەیەی لە پرۆژە یاسای بودجە کە باس لە پێدانی شایستەی دارایی هەر پارێزگایەک دەکات لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، ئەگەر گازندەیەک هەبێت، بڕگەیەکی ئاساییە و کاریگەری نابێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تۆمەتبارکردنی حیزبەکەی بە خیانەت، وتی: ئەوەی کە کراوە نە خیانەتە و نە هیچ، خواردنی ماڵی گشتی و خەراپ بەکارهێنانی دۆسیەی نەوتە./.