سوڵتانی عۆمان دوو ڕۆژ لە ئێران دەبێت

(0) / / ئاسیا / هەیسەم بن تارق عۆمان


May 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
سوڵتانی عۆمان ئەمڕۆ یەک شەممە بە سەردانێک دەگاتە تاران و سەردانەکەشی دوو ڕۆژە دەبێت.
هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان و شاندێکی باڵای ئەو وڵاتە سەردانی تاران دەکەن.
سوڵتانی عۆمان لە گەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کۆدەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی عۆمان ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی سوڵتانی ئەو وڵاتە بۆ تاران کاریگەری ئەرێنیی لە سەر ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە دەبێت.
عۆمان یەکێک لە وڵاتانی نێوەندگێڕ لە دۆسیەی ناوەکی ئێران و هەروەها لە دۆسیەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە و سعوودیە بووە و ئێستاش دۆسیەی پەیوەندییەکانی تاران و قاهیرە نێوەندگێڕی دەکات./.