ڕێژەی دانیشتووانی عێراق 43 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

(0) / / ئاسیا / عێراق


May 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرژمێری دانیشتووانی ئەم وڵاتە بۆ ساڵی داهاتوو دواکەوتووە. هاوکات ڕایگەیاندووە کە ژمارەی دانیشتووانی عێراق 43 ملیۆن کەسی تێپەڕ کردووە.
ماهر حەماد جوهان بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وەزارەتە ناتوانێت ئەمساڵ سەرژمێری بکات و هۆکارەکەشی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەی ئەمساڵە.
ناوبراو وتی کە وەزارەتی پلاندانان پێشنیاری ئەوەیکردووە کە سەرژمێری لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2024 بکرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق هەروەها وتی کە بە پێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە لە 43 ملیۆن کەس زیاتر بووە.
دوایین سەرژمێریی عێراق لە ساڵی 1997 بە بێ هەرێمی کوردستان کراوە. لە ساڵی 2003 تا ئێستا وەزارەتی پلاندانانی ئەم وڵاتە بۆ زانیاری لە سەر ژمارەی دانیشتووان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان کەڵک لە زانیاری کارتی خۆراک وەردەگرێت./.