نوێنەری سوریا لە کۆمکاری عەرەبی دەستنیشان کرا

(0) / / ئاسیا / سوریا


May 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەی " الوطن " ڕایگەیاندووە کە " حوسامەدین ئاڵا " وەک نوێنەری سوریا لە کۆمکاری عەرەبی دەستنیشان کراوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەی الوطن، حوسامەدین ئاڵا وەک نوێنەری هەمیشەیی لە کۆمکاری عەرەبی و بەرپرسی نوێنەرایەتی دیپلۆماتیکی سوریا لە قاهیرە دەستنیشان کراوە.
حوسامەدین ئاڵا بۆ ماوەی 8 ساڵ نوێنەری سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە لە ژنێڤ بووە، ماوەیەکیش باڵیۆزی سوریا لە ڤاتیکان و ئیسپانیا بووە./.