سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە گەڵ سەرکردەی تاڵیبان کۆبووەتەوە

(0) / / ئاسیا / ئەفغانستان محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی قەتەر


May 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە ئەفغانستان، بە نهێنی لە گەڵ سەرکردەی تاڵیبان سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە گەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کۆبووەتەوە.
کۆبوونەوەکەی محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر و هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردەی تاڵیبان لە ڕۆژی 12 ی ئایاری 2023 بووە و بە یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردەی تاڵیبان لە گەڵ بەرپرسێکی باڵای بیانی هەژمار دەکرێت.
سەرچاوەکەی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە بە ئاگاداری جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بووە./.