تورکیا: 5 ئەندامی پەکەکە خۆیان ڕادەست کردووە

(0) / / كوردستان / تورکیا


Jun 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە 5 ئەندامی پەکەکە خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هاتووە کە ئەو 5 ئەندامە لە ئەنجامی هەوڵەکانی فەرماندەیی گشتی جەندرمە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش لە پەکەکە جیا بوونەتەوە.
ئەو 5 ئەندامە لە نێوان 2002 تا 2014 پەیوەندییان بە پەکەکەوە کردووە و لە هەرێمی کوردستان و سوریا بۆ ئەو حیزبە چالاکییان کردووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە سەرەتای ساڵی 2023 تا ئێستا 48 ئەندامی پەکەکە خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە./.