ترەمپ: لە ماوەی 6 مانگدا ئەمریکا ڕێکدەخەمەوە

(0) / / ئەمەریکا / دوناڵد ترەمپ


Jun 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2024، دۆخی ئەو وڵاتە ڕێکدەخاتەوە.
دوناڵد ترەمپ وتی کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 سەرکەوتن بە دەست بێنم، بە گۆڕانکاری لە تەکتیک و شێوازەکان، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ماوەی 6 مانگدا ڕێکدەخەمەوە.
ناوبراو لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە بۆ زاڵبوون بە سەر قەیرانەکان، دابەزاندنی نرخەکان و ڕێژەی هەڵئاوسان و هەروەها کەمکردنەوەی تاوانەکان چەندە کات پێویستە، وتی: ئەوەم بیستووە کە قایمقامی ویلایەتی فلۆریدا ڕایگەیاندووە کە 8 ساڵ کات پێویستە، بەڵام وا نییە، من لە ماوەی 6 مانگدا ئەوە دەکەم.
ترەمپ وتی کە بەنیازم لە زووترین کاتدا لە پاش گەیشتنەوە بە پۆستی سەرۆک کۆمار، سنورەکان دابخەم لە بەر ئەوەی کە ئەمریکا لە ئێستادا خەراپترین سنوری لە مێژووی جیهاندا هەیە./.