ئامادەبوونی 21 سەرۆک کۆمار و 13 سەرۆک وەزیران لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئەردۆغان

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Jun 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە 78 بەرپرسی باڵای وڵاتانی جیهان بە تایبەت 21 سەرۆک کۆمار و 13 سەرۆک وەزیران لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری دەکەن کە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوە بچێت.
ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە 3 ی حوزەیران بەڕێوە دەچێت. ناوبراو بۆ ماوەی 5 ساڵی داهاتوو لە سەر کورسی سەرۆک کۆماریی تورکیا دەمێنێتەوە.
21 سەرۆک کۆمار و 13 سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەو ڕێوڕەسمەی ئەنکەرە بەشداری دەکەن.
ڕێوڕەسمەکەش کاتژمێر 2 ی پاش نیوەڕۆ لە پەرلەمانی تورکیا دەست پێدەکات./.