بەرپرسێکی میدیایی داعش لە عێراق دەستبەسەر کرا

(0) / / ئاسیا / داعش عێراق


Jun 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەشی هەواڵگری سەربازی لە عێراق ڕایگەیاندووە کە تیرۆریستێکی داعش لە پارێزگای ئەنبار دەستبەسەر کراوە کە لە بەرپرسانی میدیایی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بووە.
شەوی هەینی بەشی هەواڵگری سەربازیی عێراق ڕایگەیاند کە لە هەڵمەتێکی تایبەت و بە هەوڵی هەواڵگری، یەکێک لە تیرۆریستانی داواکراو لە پارێزگای ئەنبار دەستبەسەر کرا کە بەرپرسی میدیایی داعش بووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەو تیرۆریستە لە ناوچەی هیت دەستبەسەر کراوە و ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر./.