کوڕەکەی قەزافی مانی لە خواردن گرتووە

(0) / / ئەفریقیا / هانیباڵ قەزافی ئیمام موسا سەدر


Jun 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
کوڕێکی دیکتاتۆری پێشووی لیبیا لە گرتووخانەیەکی لوبنان مانگرتنی بێسنوری لە خواردن ڕاگەیاندووە.
هانیباڵ قەزافی لە ساڵی 2015 تا ئێستا لە گرتووخانەیەکی لوبنان زیندانی کراوە و تۆمەتەکەشی ئەوەیە کە دەستی لە ڕفاندنی ئیمام موسا سەدر سەرۆکی بزوتنەوەی ئەمەل و ڕێبەری مەعنەوی شێعەکانی لوبناندا هەبووە.
ئیمام موسا سەدر و هاوڕێکانی ساڵی 1978 لە سەر بانگهێشتی مەعمەر قەزافی چوونە لیبیا بەڵام نەگەڕانەوە و شوێنی ئەوان دیار نییە، شێعەکانی لوبنان قەزافییان بە تۆمەتی ڕفاندندنی ئیمام موسا سەدر تۆمەتبار کردووە./.