محەممەد حاجی مەحمود: ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا هێندە گرنگ نەبووە
(0) /
سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بودجەی ساڵی 2021 شتێکی گەورە و گرنگ نەبووە، لە بەر ئەوەی کە تا ئێستا دیار نییە چەندە پارە بۆ هەرێمی کوردستان دێت و کەی دێت.
محەممەد حاجی مەحمود لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ئێن ئار تی وتی کە لە ئەگەری ڕێکەوتنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەدا 70 ی کێشەکانی هەرێم چارەسەر دەبێت.
ناوبراو وتی: ئەگەر دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان 111 کورسییەکەی پەرلەمانیش بە دەست بێنن بە تەنیا ناتوانن حکومڕانی تەواوی کوردستان بکەن.
سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا وتی: ئەو ڕێکەوتنە هێندە گرنگ و گەورە نەبووە و چارەسەری گرفتی هاووڵاتیان ناکات.
وتیشی کە تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکەی ئەم دواییەی سەرۆکایەتی هەرێم یەکخستنی نێوماڵی کورد بووە بەڵام ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان باس نەکراوە./.
تێبينيێك بنێرە: