مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کۆدەبێتەوە؟

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Jun 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ بکات.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی دەبێت و بڕیارە سیناریۆکانی چۆنیەتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ بکرێت، ئەو سیناریۆیانەش لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی پارتییەوە پێشنیار کراون.
مەکتەبی سیاسی پارتی هەروەها بڕیارە دۆخی سیاسی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێ بکات. کۆبوونەوەکەش هاوکاتە لە گەڵ ئەگەری پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق./.