چین و ڕووسیا پەرە بە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوانیان دەدەن

(0) / / ئاسیا / ڕووسیا چین والری گراسیمۆف


Jun 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە مۆسکۆ و پەکین پەرە بە پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوانیان دەدەن.
والری گراسیمۆف سرۆک ئەرکانی سوپای ڕووسیا بانگهێشتی هاوتاکەی لە چین کردووە کە سەردانی مۆسکۆ بکات تا سەبارەت بە هاوکارییە سەربازییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی وتووێژ بکەن.
سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاندووە کە هاوکارییە سەربازییەکان لە گەڵ چین دەبێت وەک بوارێکی گرنگی هاوکاری و چالاکی نێوان هەر دوو وڵات بێت./.