ئامانج لە دانوستانەکانی ڤیەننا زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکییە پێش هەڵبژاردنەکانی ئێران

(0) / / ئەورووپا / ئیمانۆیل مەکرۆن


Apr 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی فەرەنسا لە تاران وتی: لە لوتکەی ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکا محەممەد جەواد زەریفمان بانگهێشتی کۆبوونەوەی جی 7 کرد تا دەرگای دانوستانەکان دانەخرێت، ئێستاش هەمان پرۆسەیە کە هەوڵ دەدەین پێش هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕێکەوتنی ناوەکی زیندوو بکرێتەوە.

فیلیپ تیئبۆ لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەیەکی ئێرانی وتی کە فەرەنسا و ئەورووپا لەم ساڵانەدا بەردەوام پاڵپشتییان لە ڕێکەوتنی ناوەکی کردووە و ئەمەش سەرەڕای کشانەوەی ئەمریکا لە سەردەمی دوناڵد ترەمپ بووە هۆی مانەوەی ڕێکەوتنەکە.

ناوبراو وتی: دانوستانەکانی ڤیەننا ئەنجامی هەوڵی هاوبەشی سەرجەم لایەنەکانی ئێستای ڕێکەوتنی ناوەکییە و ئیمانۆیل مەکرۆنیش پاڵپشتی خۆیی بۆ ئەم ڕێکەوتنە ڕاگەیاندووە.

باڵیۆزی فەرەنسا وتی: تەنانەت مەکرۆن پێشنیارێکی خستەڕوو کە بەداخەوە بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا ڕێگرییان لە جێبەجێکردنی کرد، لە لوتکەی ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکا زەریفمان بۆ کۆبوونەوەی گرووپی جی 7 بانگهێشت کرد تا دەرگای دانوستانەکان دانەخرێت و خۆشبەختانە تا ئێستا دانەخراوە، لە ئێستاشدا پرۆسەکە بەردەوامە تا پێش هەڵبژاردنەکانی ئێران زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ببینین.

فیلیپ تیئبۆ وتی: ئەوەی کە ساڵی 2015 بە ناوی ڕێکەوتنی ناوەکی لە نێوان ئێران و 5 وڵاتی دیکە واژۆ کرا، کۆدەنگی سەرجەم لایەنەکانی لە سەر بوو، ئەڵبەت هەندێک ناکۆکیمان لە گەڵ ئێران لە سەر بابەتەکانی دیکە هەیە./.