مەکرۆن سەردانی عێراق دەکات
(0) /
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا دەکات.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا دەکات و بەم بۆنەوە پاتریک دوریل ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی کۆبووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە سەردانەکەی مەکرۆن لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان هەر دوو وڵات و بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لە سەرجەم بوارەکان.
ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆتایی مانگی ئابی 2021 بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا سەردانی عێراقی کرد.
تێبينيێك بنێرە: