خەڵکی نەیجر بە بۆنەی دەرکردنی باڵیۆزی فەرەنساوە ئاهەنگیان گێڕا
(0) /
بە هەزاران کەس لە دانیشتووانی نەیجر لە پایتەختی ئەو وڵاتە بە بۆنەی دەرکردنی باڵیۆزی فەرەنساوە ڕژانە سەر شەقامەکان و ئاهەنگیان گێڕا.
شەوی چوارشەممە 27 ی ئەیلولی 2023 لە شاری نەیامی پایتەختی نەیجر بە بۆنەی دەرکردنی سیلڤان ئیتی باڵیۆزی فەرەنسا لەو وڵاتە، بە هەزارن کەس جەژن و ئاهەنگیان گێڕا.
دەرکردنی باڵیۆزی فەرەنسا لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێستای نەیجرەوە بووە و هۆکارەکەشی بۆ هەڕەشەکانی پاریس لە دوای کودەتاکەی نەیجر دەگەڕێتەوە.
گرووپی مۆسیقای گامبی ئستاری نەیجر ئەو ئاهەنگەی بەڕێوە دەبرد و گۆرانیبێژەکانی گرووپەکەش بەردەوام ئەوەیان دەوتەوە کە ئێمە پێویستمان بە چیانییە. ژنڕاڵ عەبدولڕەحمان چیانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرگری نیشتمانی نەیجرە کە لە پاش کودەتاکەی 26 ی تەمموز دەسەڵاتی گرتووەتە دەست.
فەرەنسا نزیکەی 1500 سەربازی لە نەیجردا هەیە و ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش ڕایگەیاندووە کە پرۆسەی کشانەوەی ئەو هێزانە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: