وردەکاری نوێ لە هەوڵی کودەتاکەی ئەردەن بڵاو بووەتەوە

(0) / / ئاسیا / ئەردەن


Apr 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی حکومەتی ئەردەن هەندێک وردەکاری کودەتا شکستخواردووەکەی ئەم دواییەی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کردووە.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە بڕیاری شای ئەردەن بۆ دوورخستنەوەی شازادە حەمزە بن حوسێن کاریگەریی لە سەر هەوڵی کودەتاکە هەبووە.

حەمزە بن حوسێن پێشتر پێشنیاری ئەوەی کردبوو کە پۆستی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی پێ بدرێت بەڵام لە لایەن شای ئەردەنەوە ڕەتکرابوو.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لێکۆڵینەوە ئەمنییەکان پیشان دەدەن کە شازادە حەمزە و باسم عەوەزوڵا سەرۆکی پێشووتری دیوانی پاشایەتی ئەردەن کە بە ڕەگەز سعوودییە، لە گەڵ هۆزە ناڕازییەکان کۆبوونەوە و ڕێکەوتنیان هەبووە لە ڕەوشی ناوخۆیی ئەردەن ئاڵۆز بکەن.

شازادە حەمزە لە چەندین کۆبوونەوەدا بە ئاشکرا ڕەخنەی لە گەندەڵی لە ئەردەن گرتووە و پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵ هۆزە ناڕازییەکان درووست کردووە و لە ڕێوڕەسمەکانی ئەوانیش بەشداری کردووە.

شای ئەردەن پێشتر لە وتارێکدا بۆ گەلی ئەو وڵاتە جەختیکردەوە کە پیلانەکە بە کۆتایی گەیشتووە و ئەردەن لە ئاسایش و سەقامگیریدایە./.