11 وڵات دژی ئەوەن ئۆکراینا ببێتە ئەندامی ناتۆ

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا


Jun 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ڕایگەیاندووە کە 11 وڵاتی ئەندام لە ڕێکخراوی ناتۆ دژی ئەوەن ئۆکراینا ببێتە ئەندام لەم هاوپەیمانییە سەربازییە.
ئیگۆر ژوکوا ڕایگەیاند کە 11 وڵات لە 31 وڵاتی ئەندام لە ناتۆ دژی ئەندامبوونی ئۆکراینان.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند کە کیێڤ لە ئێستادا 20 بەیاننامەی پاڵپشتیی بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ هەیە و ئەمەش بە واتای دژایەتی 11 وڵاتی دیکەیە بۆ داواکارییەکەی ئۆکراینا.
ژوکوا ئەم پەیامەی لە پاش واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی نێوان سەرۆک کۆماری ئۆکراینا و سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە کەنەدا پاڵپشتی لە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە ڕێکخراوی ناتۆ دەکات./.