کۆچی دوایی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتالیا

(0) / / ئەورووپا / ئیتالیا


Jun 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتالیا ئەمڕۆ دووشەممە کۆچی دوایی کرد.
سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی ساڵانێکی بە دەست شێرپەنجەی خوێنەوە دەناڵێنێت و ئەمڕۆ لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو یەکێک لە گەورە دەوڵەمەندەکانی ئیتالیا بووە و لە ماوەی سەرۆکایەتیدا لە چەندین دۆسیەی گەندەڵی گەورەدا تێگڵاوبوو.
بێرلۆسکۆنی لە 29 ی ئەیلولی ساڵی 1936 لەدایکبوو و لە ساڵی 1961 خوێندنی یاسای تەواو کرد و دواتر کۆمپانیایەکی بیناسازیی دامەزراند و وەک بەڵێندەرێک بۆ درووستکردنی خانووبەرە لە شارەکەی خۆی لە میلانۆ ناوبانگی دەرکرد.
دواتریش بووە بە خاوەنی یەکێک لە گەورەترین ئیمپراتۆریەتی میدیایی لە ئیتالیا و سامانەکەی بە زیاتر لە 6 ملیار دۆلار مەزندە کراوە.
ناوبراو لە ساڵانی 1994 تا 2011 سەرۆکی سێ حکومەتی ئیتالیا بووە کە چەندین دۆسیەی لە بوارە جیاجیاکاندا درایە پاڵ و دادگایی کرا./.