ئەمریکا 325 ملیۆن دۆلاری دیکە چەک ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات

(0) / / ئەمەریکا / ئەنتۆنی بلینکەن


Jun 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی 325 ملیۆن دۆلاری دیکە چەک ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات.
ئەنتۆنی بلینکەن ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە هاوکاریکردنی ئۆکراینا لە ڕووی سەربازییەوە دژ بە ڕووسیا بەردەوام دەبێت.
میدیاکانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە کە هاوکارییەکانی ئەمجارەی ئەمریکا بە بڕی 325 ملیۆن دۆلار دەبێت و جۆرەکانی چەک لە خۆ دەگرێت.
بلینکەن ڕایگەیاندووە کە واشنتن شانازی بەوە دەکات لە گەڵ 50 وڵاتی دیکەی جیهان لە بەرامبەر ڕووسیا هاوکاری ئۆکراینا دەکات.
ئەمریکا تا ئێستا بە بڕی 40 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی ئۆکراینای لە شەڕی دژ بە ڕووسیا کردووە./.