قوباد تاڵەبانی: بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان گرنگترن

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Jun 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندێکی سەربازیی بەریتانیا کۆبووە و جەختیکردەوە کە نابێت ململانێی حیزبی و کێشە سیاسییەکان کاریگەرییان هەبێت لە سەر جێبەجێکردنی ڕێڕەوی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە یەکگرتوو، تۆکمەتر و ڕاهێنراوتر بێت.
قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 15 ی حوزەیران لە شاری هەولێر لە گەڵ شاندێکی سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن گەورە ڕاوێژکاری بەرگری بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کۆبووە و نیگەرانی خۆیی لە سەر دۆخی ئێستا و کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند کە هەموو لایەن دەبێت هەست بە هەڕەشەکان و مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان بکەن و بەرژەوەندییە باڵاکان نەکەنە قوربانی بەرژەوەندی حیزبی.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی کە نابێت دەستێوەردانی حیزبی و ململانێی سیاسی کاریگەری هەبێت لە سەر ڕێڕەوی جێبەجێکردنی خاڵەکانی پلانی چاکسازی و پرۆسەکە پەک بخات یان خاوی بکاتەوە./.